ناس کورد - هەڤاڵ غالب
کەمێک لەمەوبەر لەسەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ-سەنگاو بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تر برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ (یەکشەممە، 3ى کانوونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد"ى وت " ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٧ ساڵ و پێنج بریندار گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ کەبەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بوونە قوربانی ".
وتیشی "ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لە سەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ- سەنگاو ڕوویداوە و کەسێک بەناوی (نەجمەدین لەتیف حارس) تەمەن ٤٧ ساڵ گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیش بریندارن ".
لەئێستادا تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و هاوکات بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران .
بەپێی زانیارییەکانی "ناس" ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵە و خێزاندارە و خەڵکی گوندی زالواوی ناحیەی سەنگاوە و هاتوچۆی گوندەکەی خۆیانی کردووە.