گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەلێبڕینەوە

وادەیەک بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەنرا

2021.01.03 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نیوەى یەکەمى ئەم مانگە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەستپێدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەرشەد حسێن (یەکشەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، بەپێی ئەو زانیارییانەى لە حکومەتەوە دەستیان کەوتووە لەنێوان 10-15ى مانگ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

 

وتیشى "دابەشکردنى موچە هەر بەلێبڕینى 21% دەبێت".

 

کۆتایی مانگى رابردوو شاندى دانوستانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد، لەناویاندا دابەشکردنى موچە لەدەرەوەى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا.

 

ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (28ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند "گەشبین نین بەوەى هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ڕێگرەکان زۆرن، دواى سەرى ساڵیش هەرێم دەبێتە کارتێکى هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکانى عێراقدا".  

  

وتیشى، لە ئەگەرى ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا شاندى هەرێم دڵنیایی کردوونەتەوە کە بێپلان نین و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بە داهاتى ناوخۆ و پرسی چاکسازیی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخى دارایی موچەى فەرمانبەران دابین بکەن.  

  

ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، شاندەکە بێئومێد نەبوون و هەموو هیواکان لەسەر بەردەوامى دانوستانەکان هەڵچنراوە.