گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’زیان لە عێراق دەدات’ 

ڕونکردنەوەى پەرلەمانتارێکى عێراق لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم بە نرخى کەمتر 

2021.01.03 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى پەرلەمانتارێکى عێراق لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم بە نرخى کەمتر 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، ساڵانە بەهۆى فرۆشتنى نەوتەوە بەنرخێکى هەرزانتر لەنرخى کۆمپانیاى سۆمۆ هەرێمى کوردستان زیاتر لەملیارێک دۆلار زیان لەداهاتى گشتى عێراق دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، مازن فەیلى پەرلەمانتارى عێراق (3ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوەکەى کۆمپانیاى سۆمۆیان خوێندووەتەوە و تووشى شۆک بوون و هەموو گرێبەستەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەوتى هەرێم  لە 6 بۆ 9 دۆلار  لەو نەوتەى کە لەڕێگەى سۆمۆەوە هەناردە دەکرێت بەکەمتر دەفرۆشرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو بڕە نەوتەى کە لەڕێگەى بەندەرى جیهانەوە هەرێمى کوردستان ڕۆژانە هەناردەى دەکات دەگاتە 430 ملیۆن بەرمیل بەو پێیەش چەند زیانێکى لێدەکەوێتەوە کە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:.

 

یەکەم: بڕى ئەو زیانەى کە بەهۆى ئەو مامەڵە نادەستورییەى هەرێمەوە دەکەوێتەوە، نزیکەى 77 بۆ 121 ملیۆن دۆلارى مانگانەیە و ئەوەش زیانگەیاندنە بەداهاتى هاوڵاتیان بەعەرەب و کوردەوە و ساڵانەش ئەو زیانە دەگاتە 978 ملیۆن دۆلار بۆ یەک ملیار و 500 هەزار ملیۆن دۆلار و ئەوەش بەهەدەردانى سامانى گشتیە.

 

دووەم: ئەو بڕە زیانەى کە بەهۆى هەرێمەوە عێراق پێیدەگات،  دەتوانێت عێراق وا لێبکات کە گرێبەستى فرۆشتنى نەوتى پێشتر نەکات وەکو سۆمۆ باسى لێوە دەکات و ئەوەش کاریگەرى نەرێنیەکەیە کە بەشێوەى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باسیانکردووە و هۆشداریان لەبارەوە داوە، لەکاتێکدا داهاتى گرێبەستى فرۆشتنى نەوتى پێشتر دەگاتە دوو ملیار دۆلار بەڵام زیانى عێراق بەهۆى فرۆشتنى نەوتى هەرێمەوە بەو نرخە کەمەوە زیاترە و گەر هەرێم پاشماوەى نەوتەکەى ڕادەست بکات بەو نرخەى کە سۆمۆ دەیفرۆشێت ئەوا داهاتێکى زیاتر دەچێتە سەر داهاتى کۆمپانیاکە و لە زیانەکانى گرێبەستى فرۆشتنى نەوتى پێشتریش دووردەکەوێتەوە.

 

سێیەم: ئیدى چۆن پڕۆژە بودجەیەک تێدەپەڕێنرێت کە شەرعیەت بدات بەهەدەردانى موڵکى گشتى عێراقییەکان؟ لەکاتێکدا هەرێم پابەندى ڕادەستکردنى 250 بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کراوە و ڕێگەشى پێدراوە پاشماوەى نەوتەکەشى بەنرخى کەمتر لەو نرخەى کە کۆمپانیاى سۆمۆ دەیفرۆشێت؟.

 

پێشتریش عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، بەپێی زۆربەى گرێبەستەکان، هەرێمی کوردستان نەوتەکەى شەش بۆ نۆ دۆلار کەمتر لە نرخی ئاسایی خۆی دەفرۆشێت بە وڵاتان و ئامادەیە نەوتی هەرێم وەربگرێت.  

 

عەلا یاسری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بینیویەتی (2ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت "بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی دەگاتە 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".  

 

دەشڵێت "سۆمۆ دەتوانێت ئەو بڕە نەوتەى هەرێم وەربگرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ دەرەوە".  

  

سۆمۆ ڕاشیگەیاند "تائێستا بە فەرمی ئاگادارنەکراوینەتەوە لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی ڕادەست دەكات، لەبەرئەوە داوامان لە هەرێم كردووە بەشێک لە نەوتەکەى ڕادەست بكات".