گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى کاندیدى خۆى بۆ وەزیرى سامانە سروشتییەکان ’دیاریدەکات’

2021.01.03 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى کاندیدى خۆى بۆ وەزیرى سامانە سروشتییەکان ’دیاریدەکات’

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، کەمال ئەتروشى لەلایەن حزبەکەیانەوە کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوى بهێنرێت (یەکشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، کەمال ئەتروشى کە لە ئێستادا هیچ پۆستێکى نییە لە حکومەتدا، لەلایەن حزبەکەیانەوە کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان.

 

دواى زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەت، هێشتا پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان پڕنەکراوەتەوە و مەسرور بارزانى بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە دەبات.

 

پێشتر باسی لە ئەگەرى کاندیدکردنى شێخ باز بەرزنجى  سەرۆکى کۆمپانیاى کار گروپ دەکرا بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کە تا ئێستا پڕنەکراوەتەوە.