ناس کورد-
کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تایبەت بە بواری پەیوەندیکردن بە پێویستی دەزانێت پێش فرۆشتن یان پێدانی ئامێرە زیرەکەکانی وەک مۆبایل و لاپتۆپ بە کەسانی تر، داتا کەسێتییەکانی ناو ئەو ئامێرانە بە باشی بسڕێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆرتاڵی پەیوەندییەکان لە ئەڵمانیا "تیلتاریف دی" (3ی کانونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "دەبێت پێش فرۆشتنی مۆبایل یان لاپتۆپ، داتا کەسێتییەکان و هەموو هەژمارەکانی ناو ئەو ئامێرانە بسڕێنەوە بۆئەوەى دڵنیابیت لە پاراستنی زانیارییەکانت".
پسپۆرە ئەڵمانییەکان ئەوەشیان خستوەوەتە ڕوو، هەرچەندە تاڕادەیەک ناتوانرێت پشت بە لابردن و سڕێنەوەی داتا کەسێتییەکان لەو ئامێرانەدا ببەسترێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەکەن وشەی نهێنی بۆ بیرگە (میمۆری) ئەو ئامێرانە دابنرێت بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە نەتوانێت بەئاسانی بگات بەداتا هەڵگیراوەکانی".
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سیستمی بەکۆدکردنی داتاکان لە نەوەی چوارەمی سیستمی بەگەڕخەری ئەندرۆید هەیە و دەتوانرێت لەوباریەوە سودی لێوەربگیرێت، کە ئەوەش لە بەشی (Settings) لەژێر ناونیشانی (Security) دانراوە".
پسپۆرە ئەڵمانییەکان بە پێویستی دەزانن دوای ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە، ڕیسێتی مۆبایلەکان و لاپتۆپەکان بکرێتەوە.
بۆ ڕیسێتکردنی ئەو ئامیرانەی کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن، لە ژێر بەشی (کۆپیکردنی یەدەک) یان (دووبارە ڕێکخستنەوە) یان (بژاردەکانی دووبارە ڕێکخستنەوە) دانراوە.
لەبارەى ئەو ئامێرانەی کە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس کاردەکەن ئاماژە بەوەکراوە، بەکۆدکردنی داتا کەسێتییەکان لە لیستی سیتنگەکاندا لەژێر ناونیشانی (general) یان (Reset) هاتووە.