گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا هۆکاری یەکەم بووە

زانیاری لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کە لە ساڵی 2020دا مایەپوچ بوون

2021.01.03 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کە لە ساڵی 2020دا مایەپوچ بوون

ناس کورد-

گۆڤاری "گڵۆباڵ فاینانس"ی تایبەت بە پۆڵێنکردنی وڵاتانی جیهان بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 15 گەورە کۆمپانیا لە جیهاندا مایەپوچ بوون، قەرزەکانیانیش بە دەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی گۆڤارەکە (3ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیانەی کە مایەپوچ بوون ئەمریکین".


گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای (هێرتز) کە تایبەتە بە کرێدانی ئۆتۆمبێل مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاندووە و کۆی گشتی قەرزەکانیشی گەیشتووەتە زیاتر لە 24 مليار دۆلار، ئەوەش ناچاریکردوو دەستبەرداری زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر بێت.


ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆمپانیای (ڤرۆنتێر)ی تایبەت بە پەیوەندیکردن کە لە 29 ولایەتی ئەمەریکا کاریکردووە، مایەپوچ بووە و کۆی گشتی قەرزەکانیشی 21 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


هەرەوەها، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی وڵاتی چیلی، قەرزەکانی گەیشتووەتە زیاتر لە 17 ملیاردۆلار، ئەوەش وایکردووە مایەپوچبوونی خۆی ڕابگەیەنێت.


کۆمپانیای (ئینلسات) تاییەت بە کارپێکردنی مانگە دەستکردەکان کە بارەگاکەی لە وڵاتی لۆکسمبۆرگە، قەرزەکانی 16 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


گروپی کۆمپانیاکانی (ASCENA) کە تایبەتە بە فرۆشتنی کاڵاکان بەشێوەی تاک، مایەپوچ بووە و کۆی گشتی قەرزەکانی بە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارمەزندە دەکرێت.


هەروەها، کۆمپانیای (CHESAPEAKE) ئەمەریکی بۆ وزە، قەرزەکانی 11.79 مليار دۆلاری تێپەڕاندووە، بارەگاکەی لە ویلایەتی ئۆکلاهۆمایە، کۆمپانیاکە تایبەت بە گەڕان و دەرهێنانی نەوت و گاز.


کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی وڵاتی تایلەند، بڕی قەرزەکەی 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها کۆمپانیای (MCDERMOTT) نەوتی جیهانی ئەمەریکی قەرزەکانی نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕکردووە.


کۆمپانیای "ڤالاريس" بۆ هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان، لە بەریتانیا، مایەپوچ بووە و کۆی گشتی قەرزەکانیشی بەنزیکەی هەشت ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.


هەروەها، کۆمپانیای "دیجیسیل"ی وڵاتی جامایکا کە تایبەتە بە پەیوەندییەکان، کۆی گشتی قەرزەکانی گەیشتووەتە 7.4 مليار دۆلار، کۆمپانیای (SEADRILL)ی بەریتانیش بۆ هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان، قەرزەکانی گەیشتووەتە 7.3 مليار دۆلار.


کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی وڵاتی نەرویج، قەرزەکانی 7.34 مليار دۆلاری تیپەڕاندووە، هەروەها کۆمپانیای هێلی ئاسمانی "ئاڤیانکا"ی وڵاتی کۆڵۆمبیا، قەرزەکانی 7.27 مليار دۆلاری تیپەڕاندووە.


کۆمپانیای (جی.سی. بینی) ئەمەریکی کە تایبەتە بە فرۆشتنی کاڵاکان بە شێوەی تاک، قەرزەکانی بە 7.16 مليار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کۆمپانیاکە 840 لقی لە ئەمەریکا هەیە و نزیکەی 90 هەزار فەرمانبەری هەیە.
گروپی کۆمپانیاکانی (نیمان مارکۆس) ئەمەریکی، تایبەتە بە فرۆشنی کاڵا بەشێوەی تاک مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاندوە و کۆی قەرزەکانیشی نزیکەی حەوت ملیار دۆلارە.