ناس کورد-
قائیمقامییەتی سلیمانی نرخی کارەبای ئەم مانگەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دیاریکرد کە لە نێوان نۆ بۆ 11 هەزار دیناردایە و خشتەی کارکردنیشیان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یه‌كشەممە (3 كانوونی دووه‌می 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان کۆبووەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی (12) كه‌به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك کاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، "كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ (300) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار دینار بۆ (11) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان لە کاتژمێر (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر (12) بۆ کاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن."