گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئاسیاسێڵ لەبارەى ’’گرانکردنی نرخی کارت’’ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

2021.01.03 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسیاسێڵ لەبارەى ’’گرانکردنی نرخی کارت’’ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا کارناکەتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ و هیچ گۆرانکارییەک لە نرخدا ڕوونادات، کارتێکی پێنج هەزار دیناری بە شەش هەزار دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "هەندێ پەیج لە سۆشیال میدیا هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەبێت بێ هیچ گۆرانکارییەک و هەر بە دیناریش دەبێت."

 

دەشڵێت، "بەشداربووان لە هەموو شۆپ و بنکەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بە هەمان نرخەکانی جێگیرکراوی پێشوو دەتوانن کارت بەدەست بهێنن و گۆڕانی بەهای دۆلار و دینار کار ناکاتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ."