گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی کوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە

2021.01.03 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە کە ساتی بۆردومانی ئۆتۆمبێلی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی نیشان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کە لە کامێرای چاودێری فڕۆکەخانە بەغدا وەرگیراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی کانونی دووەمی 2021) بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە، ئۆتۆمبێلی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس دەکرێنە ئامانج.

 

ساڵێک لەمەوپێش (3ی کانونی دووەمی 2020)، سولەیمانی و موهەندیس لە فڕۆکەخانەى بەغدا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە کرانە ئامانج.

 

پێشتر گرتەیەکی تری ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا وردەکاری ساتی گەیشتن و دواتر لێدانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکرایەوە.  

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

گرتەکە کە چوارشەممە (23ی کانونی یەکەمی 2020) لە لایەن میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی عێراق کە نزیکن لە ئێران بڵاوکرایەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کرد، تێیدا بۆ یەکەمجار چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی ساتی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتر بەیەکگەیشتنی لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیسی و پاشان کوژرانیان تۆمار کراوە.  

  

لە سەرەتای گرتە ڤیدۆییەکەدا دەردەکەوێت، دوو ئۆتۆمبێل کە ئەبومەهدی موهەندیسی تێدایە دەچنە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە قاسم سولەیمانی، دواتر کاتی دابەزینی ناوبراو لەناو فڕۆکەکە نیشان دەدات و دوای 10 خولەک ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ قاسم سولەیمانی ئامادەکراوە دەڕوات.  

  

هەر بەپێی گرتەکە، دوای 20 خولەکیش، هەردوو ئۆتۆمبێلەکەی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس دەگەنە شوێنێ لێدانیان و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.