گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەک دەکەوێتەخوارەوە

بەڤیدیۆ؛ فڕۆکەیەک دەکەوێتەخوارەوە و خۆی دەکات بە ماڵیکدا

2021.01.03 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە ویلایەتێکی ئەمەریکا فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و خۆی کرد بە ماڵێکدا، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، (یەکشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2021)، لە شاری لیۆنی سەربە ویلایەتی میشیگان، لە ڕووداوێکدا فڕۆکەیەکی بچوک کەوتەخوارەوە بەسەر ماڵێکدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ناوچەکە، "قوربانییەکان شۆفێری فڕۆکەکە و دوو سەرنشین بوون."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتووانی ئەو ماڵەی کە فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە بەسەریدا، ماڵەکەیان چۆڵ کردووە و هیچ شتێکیش دەربارەی برینداربوونیان ئاشكرانەکراوە.