گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی لە سەیدسادق دۆزرایەوە

2021.01.03 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی لە سەیدسادق دۆزرایەوە

 ناس کورد-

لەقەزای سەیدسادق منداڵێکی کۆرپە بە فڕێدراوی دۆزرایەوە و تەندروستیی جێگیرە، ئەوەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی فڕێدانی منداڵ لە ساڵی نوێ دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێنجوێن لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە (3ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " منداڵێکی بچووک فڕێدراوە لە سەیدسادق، پۆلیسی ئەو شارە منداڵەکەیان بردوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "باری تەندرووستیی منداڵەکە جێگیرە."

 

 

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان پێنج منداڵ بە فڕێدراوی دۆزراونەتەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی فڕێدانی منداڵ لەساڵی 2021.