گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییە

کریستیانۆ ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد بەڵام ئەمجارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

2021.01.02 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
کریستیانۆ ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد بەڵام ئەمجارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناس کورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەى تۆپى پێى هەڵبژاردەى پرتوگال و یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى وەک یەکەم مرۆڤ ژمارەى فۆڵۆوەرەکانى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام گەیشتە زیاتر لە 250 ملیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاوەکو ئەمڕۆ شەممە (2ى کانونى دووەمى 2020)، ژمارەى فۆڵۆوەرەکانى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گەیشتوەتە 250 ملیۆن و 600 هەزار و ئەوەش یەکەم کەسە بگاتە ئەو ژمارەیە.

 

تاکە هەژمار کە لەو ژمارەیەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زیاترى هەبێت، هەژماری فەرمى تۆڕەکە خۆیەتى کە خاوەنى 382 ملیۆن فۆڵۆوەرە و هەژماری تایبەتى کەسێک نییە.

 

بەپێى ڕیزبەندى زۆرترین فۆڵۆوەرەکان دواى ڕۆناڵدۆ، ئاریان گراندێ، ئەستێرەى گۆرانیبێژى ئەمریکى دێت کە خاوەنى 214 ملیۆن فۆڵۆوەرە، بەدواى ئەویش ئەکاونتى "The Rock" دێت کە نازناوى ئەستێرەى پێشوى زۆرانبازى و ئێستاى هۆڵیود "دواين جۆهانسۆن"ە خاوەنى 209 ملیۆن و 900 هەزار فۆڵۆوەرە.

 

بەدواى ئەوانیشدا، کایڵى جێنەر ئەستێرەى تەلەفزیۆنیی ئەمریکى دێت کە خاوەنى 207 ملیۆن و 200 هەزار فۆڵۆوەرە، هەروەها دواتر سیلینا گۆمێز، کیم کارداشیان، لیۆنێل مێسى، بیۆنسێ و جەستن بیبەر دێن.