گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

مەحمود سەنگاوی: دەفتەرێک دۆلارم بدەنێ لەوانەیە نەزانم لە بازاڕ بیکەمە دینار

2021.01.02 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
مەحمود سەنگاوی: دەفتەرێک دۆلارم بدەنێ لەوانەیە نەزانم لە بازاڕ بیکەمە دینار

ناس کورد-

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە ئەو بازرگانی نەوت بێت و دەڵێت، "ئەگەر دەفتەرێک دۆلارم بدەنێ ڕەنگە نەزانم لە بازاڕ بیگۆڕمەوە بە دینار."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

مەحمود سەنگاوی لە میانی چاوپکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ سەعدون یونس لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "من بێمنەتم لە دینارێک، دۆلارێک و لە یەک لیتر نەوت کە من تەداخولم تێدا کردبێت."

 

دەشڵێت، "نە ئاگام لە نەوتە، نە ئەزانم نەوت چۆن دەفرۆشرێت، نە دەزانم نەوت چۆن دەبردرێت، بە هیچ شێوەیەک تەداخولی نەوتم نەکردووە و تەداخولی هیچ شتێک ناکەم."

 

مەحمود سەنگاوی دەشڵێت، "هەرچەندە پارە بخەنە بەردەستی من لەوانەیە بە هەفتەیەک تیا بچێت، چونکە من لە بازرگانی نازانم، ڕەنگە بڕوا نەکەیت، 10 هەزار (دەفتەرێک) دۆلارم بدەنێ لە بازاڕ ڕەنگە نەزانم بیکەمە دینار یان پارەى وڵاتێکی تر."