گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

زەریف ترەمپ ئاگاداردەکاتەوە لە ’’هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا’’

2021.01.02 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
زەریف ترەمپ ئاگاداردەکاتەوە لە ’’هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا’’

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دایە ئەمەریکا لە پلانداڕێژی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی لە عێراق بە مەبەستی سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان ئەمەریکاو وڵاتەکەی، پەیامێکیشی ئاڕاستەی ترەمپ کرد و دەڵێت، "ئاگات لێبیت یارییە ئاگرینەکان ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ی کانونی دووەمی 2021) نوسیویەتی، "زانیاری هەواڵگریمان لایە کە ئاماژە بەوەدەکەن بە کرێگیراوەکانی ئیسرائیل پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر سوپای ئەمەریکا لە عێراق بۆ ئەوەی ئێران تاوانبار بکەن بەو هێرشانەوە و دۆناڵد ترەمپ، ڕوبەڕوی هەڵدێرێکی مەترسیداربکەنەوە".

 

زەریف لە تویتەکەیدا ڕووی دەمی دەکاتە ترەمپ و دەڵیت، "ئاگاداربە نەکەویتە داوەکەوە، یارییە ئاگرینەکان ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەئێستاد ئەمەریکا فڕۆکەی بی 52ی ڕەوانەی ئاسمانی کەنداو کردووە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئاماژە بەوە دەکات، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ وەڵامدانەوەی هەر دوژمنکارییەک ئامادەیە. 

 

توندبوونی لێدوان و ئامادەکارییە سەبارزییەکان لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانییە کە ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی ساڵی 2020 ئەمەریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە سولەیمانی و ئەبو موهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ 10 کەسی دیکە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوشت.