گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند

2021.01.02 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند

ناس کورد-

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، بەپێی زۆربەى گرێبەستەکان، هەرێمی کوردستان نەوتەکەى شەش بۆ نۆ دۆلار کەمتر لە نرخی ئاسایی خۆی دەفرۆشێت بە وڵاتان و ئامادەیە نەوتی هەرێم وەربگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

عەلا یاسری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بینیویەتی (2ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی دەگاتە 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا."

 

دەشڵێت، "سۆمۆ دەتوانێت ئەو بڕە نەوتەى هەرێم وەربگرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ دەرەوە."

 

سۆمۆ ڕاشیگەیاند، "تائێستا بە فەرمی ئاگادارنەکراوینەتەوە لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی ڕادەست دەكات، لەبەرئەوە داوامان لە هەرێم كردووە بەشێک لەو نەوتەکەى ڕادەست بكات".

 

باسی لەوەشکردووە، "ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 هەرێم پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل مانگانە."

 

 

پێشتر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە ڕێککەوتنێکە لەسەر بودجەی 2021، کە بەشێکی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێمە هەم پێی ڕازین و هەمیش پێوەی پابەند دەبین".


وتیشى، "ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین".