گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوردیش یەک بژاردە

’’شیعەکان چوار بژاردەیان سەبارەت بە پشکی بودجەی هەرێم لەبەردەستدایە’’

2021.01.02 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’شیعەکان چوار بژاردەیان سەبارەت بە پشکی بودجەی هەرێم لەبەردەستدایە’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تپپەڕاندنی پرۆژەیاساى بودجە لەنێو پەرلەمان قورسە، چونکە لایەنە شیعیەکان دژی ئەو پشکەن بۆ هەرێمى کوردستان دانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕى دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە (2ى کانونى دوەمى 2021) وتویەتى، زۆرینەی ئەندامە شیعەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەو پشکە بودجەی بۆ هەرێم دیاریکراوە بەزۆری دەزانن، لەکاتێکدا ئێمە بە کەمی دەزانین.

 

باسى لەوەشکردوە، شیعەکان دەڵێن 12 پارێزگای خواروی عێراق کۆبکەیتەوە، بودجەکەیان دەگاتە 12.6 تریلیۆن، لەکاتێکدا هی سێ پارێزگاکەکەی هەرێم 13.9یە، وەڵامی ئێمەش ئەوەبوو، بودجەی 12 پارێزگاکە هیچی بۆ موچە و بودجە نییە، لەکاتێکدا پشکەکەی هەرێم، پارەی نەوت و موچە و خانەنیشینی و هەمویەتی.

 

سەبارەت بە تێپەڕاندنى بودجەکە لەناو پەرلەمان وتى، چوار بژاردەمان لەبەردەستە، بژاردەی یەکەم تێپەڕاندنی دەقەکەیە وەک خۆی کە پشکی هەرێمی تێدا دیاریکراوە، بەڵام ئەمە زۆر قورسە، بژاردەی دووەم ڕەنگە گۆڕانکاری لە ژمارەکان بکرێت، بۆ نمونە لە بری 250 هەزار بەرمیل نەوت، بکرێتە 350 هەزار بەرمیل، بژاردەی سێیەم گۆڕینی دەقەکە بەتەواوی، بۆ نمونە داوای هەموو نەوتی هەرێم بکەن، بژاردەی چوارەمیش هەموو دەقەکە لابدەن و دەقێکی تر بهێنن، بەبێ ڕەزامەندی هەرێم بەسەریدا ساغ بکەنەوە.

 

هەرچى سەبارەت بە بژاردەى بەردەم هەرێمى کوردستانە، ئەندامەکەى لیژنەى دارایى هێماى بۆ ئەوەکرد، بژاردەی پێنجەمیش لەبەردەم هەرێمدایە، بڵێت هیچ لەو بژاردانە قەبوڵ ناکەم، دەگەڕێمەوە بۆ چاکسازی ڕاستەقینە و بێ منەتانە مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەم.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

کۆچەر ئەوەشى نەشاردەوە، حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمدا نەگەیشتوەتە بنبەست، بەڵام گرفتەکە باڵادەستبونی پەرلەمانە بەسەر حکومەت دا، لەکاتێکدا پێشتر حکومەت بەهێزتر بوە، پەرلەمان باڵانسی لەدەستداوە بە عەقڵیەتی زۆرینە مامەڵە دەکات بۆیە کێشە بۆ حکومەتیش دروستبوە، لایەنە شیعیەکان و لەنێویشیاندا کوتلەی سەدری و دەوڵەتی یاسا و هەندێک گروپی تری توندڕەو دژی جێگیرکردنی پشکی هەرێمن.