گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: ئەو وڵاتانەش دەکەینە ئامانج کە بنکەى ئەمریکایان تێدایە

2021.01.02 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: ئەو وڵاتانەش دەکەینە ئامانج کە بنکەى ئەمریکایان تێدایە

ناس کورد-

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕ ڕووبدات، بە تەنها ئەمریکا ناکەنە ئامانج، بەڵکو ئەو وڵاتانەش دەکەنە ئامانج کە بنکەی ئەمریکایان تێدایە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

حسێن سەلامی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلیڕەزا تنگسری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وتی، "ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە گورزێکی توند و هاوشێوە وەردەگرێت."

 

وتیشی، "ئێستا هێزی دەریایی سوپای پاسداران زۆر بەهێزترە لە جاران و توانای زیاترە، ئامادەی وەڵامدانەوەى هەر هێرشێکە لەلایەن دوژمنەوە."

 

بەهۆی لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی تاران و واشنتن، جۆرێک لە حاڵەتی ئامادەباشی دراوە بە هێزەکان و باس لە ئەگرەی هەڵگیرسانی شەڕ دەکەن.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاوەکو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بن، ئاسایش و سەقامگیری بوونی نابێت."

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، چەند هەفتەی داهاتووە گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی ئایا ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات یان دەست لە رێگای دیپلۆماسی هەڵدەگرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، "هەرجۆرە هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەو ئیسرائیل لەدژی ئاسایشی ئێران، روبەڕووی وەڵامی روونی ئێمە دەبێتەوە."