گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لکاندنی بۆمب بە کەشتییەوە

سێ گومان بۆ لکاندنى بۆمب بەکەشتى نەوتگوێزەرەوەى بەندەرى فاو

2021.01.02 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
سێ گومان بۆ لکاندنى بۆمب بەکەشتى نەوتگوێزەرەوەى بەندەرى فاو

ناس کورد- 

مامۆستایەکى زانکۆى بەسڕە 3 شیکارى لەسەر ڕووداى لکاندنى بۆمپى چێنراو بە نەوتگوێزەوەى (M/T Pola)ی بەندەرى فاوى گەورە دەخاتەڕوو و دەشڵێت، پێدەچێت لایەنى زیانلێکەوتوو پڕۆژەکە لەکۆمپانیایەکى چینیەوە بداتە کۆمپانیای دایۆى کۆرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕونکردنەوەیەکدا کە لە فەیسبوکى فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نەبیل مەرسومى، مامۆستاى ئابوورى لەزانکۆى بەسڕە (2ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، "شیکاری یەکەم بۆ بۆمبە چێنراوەکە، بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى بەندەرى فاوى گەورەوە دەبەسترێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە ئەگەرى هەیە لایەنى زیانلێکەوتوو جێبەجێکردنى پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیاى دایۆى کۆرى لە برى کۆمپانیایەکى چینى بگۆڕێت."

 

بەوتەی مەرسومى، شیکارى دووەم پەنجەى تۆمەت بۆل ایەنى زیانلێکەوتوو درێژ دەکرێت بەفرۆشتنى بەرهەمى نەوتى پاڵاوگەکە."

 

بەلاى مەرسومیەوە شیکارى سێیەم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕێککەوتنى عێراق بۆ فرۆشتنى نەوتى خاو بەکۆمپانیاى زینهواى چینى لەپشتەوەى ئەو کارەوە بوبێت، چونکە وا دەبینرێت کە بەشێکى ئەو گرێبەستە بووەتە هۆى توڕەبوونى چەند وڵاتێکى ئەندامى ئۆپیک لەوانە سعودیە.

 

هەر بەپێى ئەو پسۆڕە ئابوورییە هەر پەیوەست بەشیکارى سێیەمەوە، بڕگەیەکى ئەو گرێبەستە ئازادى دەداتە کڕیار بۆ دووبارە کڕینى نەوت لە هەر لایەنێکى تر و ئەوەش یەکێکە لەقەدەغە کراو  هێڵە سوورەکانى گرێبەستە سروشتیەکان بۆ کڕین و فرۆشتنى نەوت لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کە رێگە نادرێت دووبارە کڕیار نەوتەکە بفرۆشێتەوە بەناوچەیەکى تر و ئەوەش زیانى گەورە بە بازاڕە نەوتییەکان دەگەیەنێت کە نەوتى کەنداو تێدا هەژموونى بەسەریدا هەیە.