گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شایستەداراییەکانی هەرێم

پەرلەمانتارێک: لەبودجەی ئەمساڵدا شایستە داراییەکانى شەش ساڵى هەرێم دیاریکراوە

2021.01.02 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: لەبودجەی ئەمساڵدا شایستە داراییەکانى شەش ساڵى هەرێم دیاریکراوە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانیى فەتح ڕایگەیاند، لە بودجەی 2021دا شایستەداراییەکانى شەش ساڵى هەرێم دیاریکراوە، لەکاتێکدا هەرێم هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى و نانەوتیشى ڕادەستنەکردووە، دەشڵێت، لە بودجەکەدا هەرێم پابەند کراوە کە ئاماری 27 ملیار قەرزەکەی باسی دەکات بخاتەڕوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حامد موسەوى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (شەممە 2ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لەپڕۆژە بودجەى ئەمساڵدا خەرجى گواستنەوەى نەوتى خاوى هەرێم و خەرجى بەکاربردنى کێڵگە نەوتیەکانى کەرکوک تەرخانکراوە کە لەساڵانى پێشوودا نەکراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لە پڕۆژە بودجەکەدا هەموو شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستانى لەساڵى 2014-ەوە بۆ 2020 هەژمار کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێم هیچ جۆرە داهاتێکى نەوتى و نانەوتى ڕادەستى فیدراڵ نەکردووە.

 

موسەوى باسى لەوەشکردووە، لەمادەى 11ى بەندى دوو هەرێم پابەند کراوە بەڕادەستکردنى 250 بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بۆ کۆمپانیاى سۆمۆ، وەکو پارێزگاکانى ترى عێراق.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "لەبەندى سێی بودجەکەدا ئەوەش هاتووە دەبێت هەرێم ئامارى سەرجەم قەرزەکانى لەساڵى 2014ەوە تا 2019 بخاتەڕوو کە دەڵێت، گەیشتووەتە 27 ملیارى ئەمەریکى، ئەوەش لەکاتێکدایە دەستور تەنها ڕێگەى بەفیدراڵ داوە قەرز بکات."

 

موسەوى دەشپرسێت، "حکومەتى فیدراڵ چۆن قەرزەکانى هەرێم بداتەوە، هەروەها سەرجەم شایستە داراییەکانى ساڵانى ڕابردووشى لەکاتێکدا ئەو تا ئێستا هیچ داهاتێکى نەوتى و نانەوتى ڕادەستى فیدراڵ نەکردووە."