گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برینداری لێکەوتووەتەوە

’’لە سەیدسادق ئاڵای داعش هەڵکرا و تەقینەوەیەکیش ڕوویدا’’

2021.01.02 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە سەیدسادق ئاڵای داعش هەڵکرا و تەقینەوەیەکیش ڕوویدا’’

ناس کورد-

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە نزیك گوندێكی سنوری قەزای سەیدسادق ئاڵایەكی داعش هەڵکرا، دواتر تیمێكی ئاسایشی سنورەكە چوون بۆ داگرتنی ئاڵاكە، بەڵام بۆمبێكی چێندراو لەژێر ئاڵاكەدا تەقییەوە و دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند، “ئەمڕۆ لە بەرزاییەكی نزیك گوندی كانیسپیكەی سەربە قەزای سەیدسادق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئاڵایەكی چەكدارانی داعش هەڵكراوە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایش ئاگاداركراونەتەوە لەو بابەتە، تیمێكمان رۆیشتنە شوێنەكە لەو كاتەدا كە ویستویانە ئاڵاكە دابگرن بۆمبێك لەژێر ئاڵاكەدا تەقیوەتەوە بەو كارمەندانەی ئاسایشدا و بەوهۆیەوە دوو كارمەند بریندار بوون”.

 

وتیشى، “تائیستا نازانین ئاخۆ ئەمە كارێكی تیرۆریستانەیە و مەبەست لێى دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ یە لای هاووڵاتییان، یاخود تەنیا بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێیە لە سنوورەكە، لە ئێستادا دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە."

 

قایمقامی قەزای سەیدسادق له‌باره‌ى بارى ته‌ندروستى بریندارەکانیشەوە باسی لەوەکرد، "باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان."