گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی شەڕەکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ سەربازێکى ئیسرائیلى گولـلـەیەک بە فەلەستینییەکەوە دەنێت و ئیفلیجی دەکات

2021.01.02 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستیى فەڵەستین ڕایگەیاند، بەگولـلـەی سەربازانى ئیسرائیلى هاووڵاتییەکى فەلەستینى دووچارى ئیفلج بوونى چوار پەل بووەتەوە، کە لەسەر مۆلیدەیەک بووە بە دەمەقاڵییان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستیى فەڵەستین (شەممە 2ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، لە ناوچەیەکى سەر بە پارێزگاى خەلیل بە گولـلـەی سەربازانى ئیسرائیلى بەر ملی هاووڵاتیەکى فەڵەستینى کەوتووە، بەو هۆیەشەوە دووچارى ئیفلجیى چوارپەل بووەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو هاووڵاتیە کە بەگولەی ئیسرائیلییەکان تووشى ئیفلجیى بووە ناوى هارون ئەبو عەرامە و تەمەنى 24 ساڵە.

 

هاوکات میدیاکانى فەڵەستین گرتەیەکى ڤیدیۆیى ڕوداوەکەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ژمارەیەک لەهاووڵاتیانى فەڵەستینى لەگەڵ ژمارەیەک سەربازانى ئیسرائیلی دەمەقاڵییانە و دەیانەوێت موەلیدەى کارەباکەیان وەربگرنەوە کە لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە دەستى بەسەردا گیراوە.

 

لاى خۆشیانەوە میدیاکانى فەڵەستین دەڵێن، ئەبوعەرام چووەتە هاریکاری دراوسێکەیان کە سەرقاڵى دروستکردنى باڵەخانەیەک بوون لەو ناوچەیەدا و دواتر سەربازانى ئیسرائیلى دەستیانگرتووە بەسەر کەرەستەکانیاندا دواتریش ئیفلجى بوونى ئەبوعەرامى لێکەوتووەتەوە.

 

لەسەر ڕوداوەکە سەرچاوەیەکى سەربازى لەسوپاى ئیسرائیل بەئاژانسى فرانس پرێس-ى ڕاگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن و ئەو رێکارانەى کە سەربازانى ئیسرائیلیش گرتوویانەتەبەر پڕۆسەیەکى ڕۆتنى بووە بۆ ڕێگە گرتن لەدروستکردنى شوێنى نیشتەجێ بوون بەنایاسایى لەو ناوچەیەدا.