ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، مانگی ڕابردوو 20 بومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترینیان لە مەندەلی، خانەقین، بەدرە، کەرکوک، هەڵەبجە و هەولێر روویانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەراگەیەنراوێکدا کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی 2020، لەسەرانسەری عێراقدا 20 بومەلەرزە تۆمارکراون و گوڕی بومەلەرزەکانیش دەستنیشانکراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زۆرینەی بومەلەرزەکان لەناوچەکانی مەندەلی، خانەقین، بەدرە، کەرکوک، هەڵەبجە و هەولێر تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لەوە لەسەر سنورەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێران، تورکیا و کوەیت چەندین بومەلەرزە تۆمارکراون.