گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لە سەری ساڵدا زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بۆ چەند ئەپێکى مۆبایل خەرجکراوە

2021.01.01 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
لە سەری ساڵدا زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بۆ چەند ئەپێکى مۆبایل خەرجکراوە

ناس کورد-

بەپێى ئامارێکی ماڵپەڕێکى تایبەتمەند، بەبۆنەى سەرى ساڵەوە خەرجى دانیشتووانى جیهان بۆ چەند ئەپێک لە ئەپڵ و گۆگڵ گەیشتووەتە سەدان ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵى 2019 بەرێژەى 34.5 % زیادى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى ( phonearena ) کە "ناس کورد' بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە 25ی کانوونى یەکەمى 2020وە خەرجیەکانى کڕینى ئەپى یاریکردن گەیشتووەتە زیاتر لە 295 ملیۆن دۆلار و بەڕێژەى 27% بەراورد بە ساڵى پار زیادى کردووە کە بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە بڕى زیاتر لە 232 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو پارانەش کە بۆ ئەپى تر جگە لەیاریکردن بەراورد بە ساڵى ڕابردوو خەرجکراوە بەڕێژەى 59% زیادى کردووە و لە 70 ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە 112 ملیۆن دۆلار لەم ساڵدا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەپى ئەپڵ زیاترین فرۆشتنى هەبووە لەسەر ئاستى جیهان لەساڵى 2019بەڵام، 2020 ئەپى ( Sensor Tower )  زیاتر لە 248 ملیۆن خەرجى هەبووە بەراورد بە ئەپى (Google Play) کە 129 ملیۆن دۆلار خەرجى  هەبووە.

 

زۆرترین ئەپیش کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەرتاسەرى جیهان بەکارهاتووە بۆ کورتە ڤیدیۆ ئەپى تیک تۆک بووە کە لەلایەن کۆمپانیاى (  China ByteDance ) خاوەندارێتى دەکرێت و بۆ جەژنەکانى ئەم ساڵى نوێ ئەم ساڵ زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلارى خەرجى هەبووە.