گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا شەهیدانەی داعشت بیستووە؟

لێكۆڵینەوەیەك: شەهیدانە بۆ هەزاران كوژراوی داعش كراوە لە عێراق

2021.01.01 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵینەوەیەك: شەهیدانە بۆ هەزاران كوژراوی داعش كراوە لە عێراق

ناس کورد-

لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاریی "نەیریج" تیشك دەخاتە سەر ئاشكراكردنی تۆڕێكی ساختەكاریی لە دەستەی خانەنشینی عێراق كە لەرێگای تەزویری مامەڵەوە مانگانە 30 ملیار دینار (20 ملیۆن دۆلار) یان خەرجكردووە بۆ بندیوار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێكۆڵینەوەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (1 كانونی دووەم 2021) ئەوە ئاشكرا دەكات ئەو باندەی لە 22 تشرینی دووەمی 2020 دا لەناو دەستەی خانەنشینی عێراق دەستگیركراون دەركەوتووە موچەی خانەنشینی شەهیدانەیان بۆ هەزاران چەكداری داعش و خەڵكی بندیوار بڕیوەتەوە لەرێگای دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختە و لەقەڵەمدانیان بە قوربانی كارە تیرۆریستییەكان.

 

بەپێی داتاكانی ناو لێكۆڵینەوەكە بنكۆڵكارییەكە كە پەشت ئەستوورە بە لێدوان و بەدواداچوون 9 هەزار مامەڵەی خانەنشینی ساختە كراوە كە 4500 یان لەپارێزگای ئەنبار بووە، 700 لە میسان و سەلاحەدین و 2600 لە بەسرە و كۆی پارەی تەرخانكراویش بۆ ئەم بندیوار و شەهیدانە ساختانە مانگا 30 ملیار دینار لەسەر خەزێنە كەوتووە ( دەوروبەری 20 ملیۆن دۆلار).

 

هەر لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە ئەو تۆڕەی شەهیدانەیان بڕیوەتەوە بۆ هەزاران كەس كە بەشێكیان كوژراوی داعش بوون 600 هەزار دۆلار بەرتیلیان وەرگرتووە لەپای ئەم كارەیان و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.