گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆزینەوەی تەرمی باوک و کچێک

لێدوانی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی باوک و کچێک لە مێرگەپان

2021.01.01 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی باوک و کچێک لە مێرگەپان

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی باوک و کچێک لە هاوینەهەواری مێرگەپان دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بە غازی زۆپا گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە خانوویەکدا لە هاوینەهەواری مێرگەپان، تەرمی باوک و کچێک دۆزرانەوە کە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان غازی زۆپا لێیداون و گیانیان لەدەستداوە."

 

وتیشی، "باوکەکە تەمەنی 34 ساڵە و کچەکەشی تەمەنی 10 ساڵە."

 

هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لەئێستادا تەرمی ئەو باوک و کچە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و هۆکاری سەرەکیی گیانیان لەدەستدانیان.