گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی: لەگەڵ هەرێم و تورکیا لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەى جێگرەوەى گەروی هورمز

2019.05.21 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی: لەگەڵ هەرێم و تورکیا لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەى جێگرەوەى گەروی هورمز

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد   سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا هەماهەنگی کردووە بۆ دۆزینەوەى جێگرەوەی ستراتیژی لە ئەگەر داخستنی گەروی هورمز بۆ هەناردەی نەوتەكەی.   عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسیی ڕۆژنامەنوسی هەفتانەیدا وتی، "جێگرەوەی ستراتیژیمان داناوە ئەگەر هاتوو ئێران گەروی هورمزی داخست لەدوای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.   ئاماژەى بەوەشکرد، "دوو شاند ڕەوانەى واشنتۆن و تاران دەکەین و ئێستا لە قۆناغی گواستنەوەی نامە و نێواندگیرییداین لەنێوان هەردوولا بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو لە ناوچەکەدا."