گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راگەیەندراوى شانەى ئەمنى لەبارەى پێوەلکاندنى مینێکى دەریایى بە کەشتییەکانى سۆمۆوە 

2021.01.01 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى شانەى ئەمنى لەبارەى پێوەلکاندنى مینێکى دەریایى بە کەشتییەکانى سۆمۆوە 

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق وردەکاریی ڕووداوی پێوەلکاندنىی مینێکى دەریایی بەیەکێک لە کەشتییەکانی کۆمپانیای سومۆ لە نزیک بەندەری فاو خستەڕوو و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی پوچەڵکردنەوەی مینەکە بەردەوامە، پۆلیسی  پارێزگای بەسرەش ڕەتیکردەوە، ڕووداوەکە بەمەبەستی هەوڵێک بێت بۆ تەقاندنەوەی بەندەری ئوم قەسر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا( 1ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد"کەوتووە، وردەکاریی ڕووداوەکەی ڕۆژی پێنجشەمە (31ی کانوونی یەکەمی 2020) خستەڕوو، ئاماژەی بەوەکرد "یەکێک لە کەشتییەکانی سەر بەکۆمپانیای سۆمۆ لە سنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکان و بە دووری 28 میلی دەریایی لە بەندەرە نەوتییەکانی عێراقەوە، مینێکی دەریایی پێوەلکێنراوە، وەزارەتی ناوخۆش تائێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمێکی شارەزا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەفڕۆکە لە بەغداوە گەینراوەتە بەسرە و لەئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان مینەکە پوچەڵ بکەنەوە".

 

هاوکات لای خۆشیەوە  پۆلیسی پارێزگای بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا (1ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە  هەوڵ دراوە هاوشێوەی بەندەرکەی بەیروت، بەندەری ئوم قەسر بتەقێنرێتەوە و ڕایگەیاند "سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستانە ڕەتدەکەینەوە کەباسی لە پلانی تەقاندنەوەی بەندەری ئوم قەسری کردووە لە ڕێگەی کەشتییەکی  بۆمبڕێژکراوەوە ،بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەش بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش وسەقامگیری شارەکەیە".