گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

كۆریا و چین هێزە شیعەكانی عێراق دەكەن بەدوو بەرەوە

2021.01.01 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
كۆریا و چین هێزە شیعەكانی عێراق دەكەن بەدوو بەرەوە

ناس کورد-

لەسەر گرێبەستی دروستكردنی بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسرە هێزە سیاسییە شیعەكان لەنێوان كۆمپانیاكانی چین و دایۆی كۆریادا دەكەونە ناكۆكی قووڵەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرباری ئیمزاكردنی گرێبەستی دروستكردنی بەندەری فاوی گەورە لەلایەن كۆمپانیای دایۆی كۆرییەوە، هێشتا مشتومڕ لەنێوان لایەنە شیعەكان بەردەوامە لەبارەی ئەو لایەنەی پێویستە ئەم پرۆژە گەورە ستراتیژییە جێبەجێ بكات كە قۆناغی یەكەمی بەگوژمەی 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە.

 

بەپێی راپۆرتێك كە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردووەتەوە (1 كانونی دووەمی 2021) و "ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق و هێزە پاڵپشتەكانی لە سائیرونی سەدر، رەوتی حیكمە لەگەڵ ئەوەن كۆمپانیا كۆرییەكە پرۆژەكە جێبەجێ بكات، لەبەرامبەریشدا هاوپەیمانێتی فەتحی حەشدی شەعبی و هێزە شوێنكەوتەكانی تاران پاڵپشتی لە كۆمپانیای چینی دەكەن كە پێشنیاری كردووە لە رێگەی وەبەرهێنانەوە پرۆژەكە جێبەجێ بكات.

 

بەقسەی رۆژنامەكە پێداگریی لەسەر بەشداركردنی چین لە پرۆژەكە پەیوەندی بە ئاراستە سیاسییە نێودەوڵەتییەكانەوە هەیە و هەلقوڵاوی لێكۆڵینەوە لەكواڵێتی و مەرجەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە نییە.

 

هاوکات قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى عەسائیب لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵى تەواوەتى دەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى گریبەستەکەى دیۆ و ئەو کارەى بە تاوانێکى گەورە ناوبرد.