ناس کورد-
ناوەندێکی تورکی بڵاویکردەوە، یەکەم منداڵ کە لەساڵی 2021دا لە تورکیا لە دایکبووە، کوردە و ناوی"جوان عەلی"یە، ئاماژە بەوەکراوە، منداڵەکە لەشاری وان لە( باکوری کوردستان) باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوای چەند چرکەیەک لە چوونە ناو ساڵی نوێ هاتووەتە دنیاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندی" ڤامەر"ی تورکی کە تایبەت بە توێژینەوە و وەرگێڕان لەهەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک( 1ی کانوونی دووەمی 2021) کە"ناس کورد" بینوویەتی بڵاویکردووەتەوە" دوای چەند چرکەیەک لە چوونە ناو ساڵی 2021، یەکەم منداڵ لەتورکیا لە دایکبووە، کە ناونراوە "جوان عەلی".
ئاماژە بەوەشکراوە "منداڵەکە کوردە و ناوەکەشی پێکهاتووە لە دوو بەش (جوان) کە بەزمانی کوردی بەمانای قەشەنگ دێت وعەلیش بەمانای بڵند دێت".
ناوەندە تورکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو "منداڵەکە لە شاری وان لە باکوری کوردستان لە دایک بووە".