گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گومان لە پشکنینەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت

2021.01.01 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
گومان لە پشکنینەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی وڵاتی نەمسا لەناو هۆڵی پەرلەمان تاقیکردنەوە لەسەر ڕاست و دروستی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و ڕایگەیاند، گومان لەپشکنینەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تیایدا پەرلەمانتارێکی وڵاتی نەمسا چەند دڵۆپەیەک لە خواردنەوەی گازی( کۆکاکۆلا) دەخاتە سەر ئامێری پشکنینی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە ولە ئەنجامدا ئامێرەکە ئاماژە بەوەدەکات کە پشکنینەکە ئەرێنییە وڤایرۆسی کۆرۆنایە، پسپۆرانی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان هاتنە دەنگ.

 

ئاژانسی" فرانس پریس"( 1ی کانوونی دووەمی 2021) لەبەدواداچونێک بۆ ئەو بابەتە بڵاوى کردەوە، پیتەر کۆلینگۆن، پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی کانبیرا لە وڵاتی ئوستوراڵیا وتویەتی "هەر پشکنینێکی پزیشکی بەڕێچکە و ڕیکاری زانستی خۆی تێپەڕنەبێت، ئەنجامەکەی هەڵە دەبێت، ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە کردوویەتی ئەگەر بەشێوەیەکی زانستی و پزیشکی دروست بیکردایە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکە بە نەرێنی دەردەچوو".

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆکا کۆلا، پێکهاتەی کیمایی تیدایە، ئەوەش وا دەکات ڕەنگی نیشاندەری ئامێری پشکنینەکە بگۆڕێت بۆ ڕەنگی ئەرێنی".

 

 لە 12ی مانگی ڕابردوو، پەرلەمانتارێکی وڵاتی نەمسا لە ناو هۆڵی پەرلەمان و لەبەردەم چاوی کامێراکان تاقیکردنەوەی لەسەر ئامێری پشکنینی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و چەند دڵۆپەیەکی لە خواردنەوەی گازی کۆکا کۆلای خستە سەر ئامێرەکە دواتر ڕەنگی نیشاندەری ئامێرەکە گۆڕا بۆ ئەرێنی وەک ئاماژەیەک بە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.