ناس کورد-
ڕاوێژکارێکی سەربازیی عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، موشەکەکانی ئێران لە توانایاندایە هەموو بنکە و سەربازگەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بکەنە ئامانج، هۆشداریشدا بە ترەمپ، وریا بێت لەوەی یادی سەری ساڵی نوێی نەکات بە پرسە بۆئەمەریکییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن دەهقان، ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، لە میانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لەهەژماری فەرمی خۆی( 1 کانوونی دووەمی 2021) کە"ناس کورد" بینوویەتی ڕایگەیاند،" ئامۆژگاری ئەو پیاوە دەکەین کە لەکۆشکی سپی دەرکراوە (دۆناڵد ترەمپ) وریا بێت و یادی سەری ساڵی نوێی نەکات بەپرسە بۆ ئەمەریکییەکان".
ڕاوێژکارەکەی خامنەیی لەتویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "موشەکەکانی ئێران دەتوانن هەموو بنکە و سەربازگەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بکەن بە ئامانج، ئەمەریکییەکان لەترسی تۆڵەی ئێران، فڕۆکەی بۆمب هاوێژی 52یان ناردووە بۆ ئاسمانی کەنداو".
هەرەشەکانی دەهقان، لە کاتێکدایە کەپێشتر حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران، ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی وگەلانی ناوچەکە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێمانی دەکەنەوە وهۆشداریشدا لە پیلانگیری دژبە وڵاتەکەی وهەوڵدان بۆ لاوازکردنی.