گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیاییەک لەبارەی کۆرۆنا نوێیەکە

دڵنیاییەک لە گەورە زانایەکى ئەمریکییەوە دەربارەى نەوەى نوێی کۆرۆنا

2020.12.31 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە گەورە زانایەکى ئەمریکییەوە دەربارەى نەوەى نوێی کۆرۆنا

ناس کورد-

ئەنتۆنى فاوچى، گەورە شارەزاى بوارى نەخۆشیە گوازراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتقوەکانى ئەمریکا پێشبینى ئەوە دەکات، تا پایزى ساڵى 2021 بەهۆى ڤاکسینەکانەوە جۆرێک لە بەرگریى بەکۆمەڵ دروست ببێت و سیماکانى ژیانى ئاسایى دەستبکەن بە گەڕانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەبارەت بە دەرکەوتنى نەوە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە خێراتر بڵاودەبێتەوە لە چەند ناوچەیەکى ئەمریکا ئەنتۆنى فاوچى لە لێدوانێکى ئۆنلایندا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکردووە، توشى سەرسوڕمان نەبوون بە دەرکەوتنى نەوە نوێکەى کۆرۆنا و ئەگەرى هەیە لە سەرجەم ناوچەکانى ئەمریکادا بڵاوببێتەوە و ئەوەش شتێکى سروشتییە.

 

باسى لەوەشکردووە، "ئەم نەوە نوێیە تواناى ئەوەى هەیە خێراتر بڵاوببێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، بەڵام ئەوانەى کە تووشى نەوەکانى ترى ڤایرۆسەکە بوون دوبارە بەم نەوە نوێیە توشنابنەوە، ئەوەش واتاى ئەوەى هەیە ئەو بەرگرییەى دژى کۆرۆنا دروستبووە بۆ ئەم نەوە نوێیەش دەبێت".

 

فاوچى جەختی لەوەکردوەتەوە، دڵنیایە کە هاوڵاتیان لەڕێگەى وەرگرتنى ڤاکسینەوە دەتوانن بەسەر پەتاکەدا زاڵ ببن، پێشبینى ئەوەش دەکات تا پایزى داهاتوو بەهۆى وەرگرتنى ڤاکسینەکانەوە جۆرێک لە بەرگریى بەکۆمەڵ دروست ببێت و سیماکانى ژیانى ئاسایى دەربکەونەوە.