گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزارەتى پلاندانان: 12%ی دانیشتووانی هەرێم لەخوار هیڵی هەژارییەوەن

2020.12.31 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پلاندانان: 12%ی دانیشتووانی هەرێم لەخوار هیڵی هەژارییەوەن

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى قەیرانەکانەوە ئەم ساڵ ڕێژەى هەژارى بەرزبووەتەوە نزیکەى 3 ملیۆن هاوڵاتى چوونەتە ژێر هێڵى هەژارییەوە، دەشڵێت، بەرزبونەوەکە هەرێمى کوردستانیشی گرتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى لێدوانێکدا بۆ ئاژانسە فەرمییەکانى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولزەهرە هەنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق (31ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ڕێژەى هەژارى لەعێراقدا لەساڵى 2020 بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە کە کاریگەرى بۆ داکشانى ئابووری هەبووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ژمارەى ئەو کەسانەی بەهۆى ئەو قەیرانانەوە کەوتوونەتە خوار هێڵی هەژاری گەیشتووەتە نزیکەى دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتى و بەوەش کۆى ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەى کە کەوتوونەتە ژێر هێڵى هەژارییەوە لەعێراقدا گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتى.

 

هەنداوى باسى لەوەش کردووە، ئەو ئەنجامانەى کە بەدەستهاتوون لەڕێگەى توێژینەوەیەکەوە بووە کە لەلایەن وەزارەتى پلاندانان بەهاریکارى بانکى نێودەوڵەتى و ڕێکخراوى یۆنسێف لەمانگى تەمموزى ڕابردوو ئەنجامدراوە.

 

لەکۆتاى وتەکانیدا وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستى هەژارى لەسەر ئاستى پارێزگاکان لەناوچەکانى باشوور بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەى 30 بۆ 35% و پارێزگاکانى ناوەڕاست گەیشتووەتە 20% و شارى بەغدا گەیشتووەتە نزیکەى 13 % و لەهەرێمى کوردستانیش ڕێژەکە گەیشتووەتە 12%.