گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە

عێراق بۆ هەر خێزانێکى هەژار بڕى 100 هەزار دینار جەژنانە خەرجدەکات

2019.05.21 - 19:41
عێراق بۆ هەر خێزانێکى هەژار بڕى 100 هەزار دینار جەژنانە خەرجدەکات
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕى 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بۆ ئەو خێزانە عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان، وەزارەتى کارى عێراقیش دەڵێت ئەو بڕیارە هەرێم ناگرێتەوە. . نەجم عیقابی وتەبێژى وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "لەسەر پێشنیاری دكتور باسم عەبدولزەمانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ ئەو خێزانە عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان". . ئەو وتەبێژەى وەزارەتى کارى عێراق وتیشی، بڕیارەكە  تەنها باس لەو خێزانانە دەكات كە سودمەندن لە هاوكاری كاروباری كۆمەڵایەتی، لە 15 پارێزگاكەی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان.   . وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بڕی 26 ملیار دیناری لە بودجەی ساڵى 2019ی عێراقی تەرخانکردووە بۆ ئەو خێزانانەى کە لەژێر هێڵى هەژاریدان و لاى وەزارەتەکە تۆمارن. . .