ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو توانایەکی خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هیچ بیانوویەکیشی بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، هیوادارین لە ساڵی نوێدا، ئاشتی و ئارامییەکی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان بەدی بێت و کۆتایی بە قەیرانەکان بێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەموو بوارێکی ژیان خستووەتە گەڕ و هیچ بیانوویەکیش بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە."