ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێڕاق لە پەیامێکدا بەبۆنەى سەری ساڵى زایینى دەڵێت، گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێڕاق لە پەیامێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بە زمانى کوردى (پێنجشەممە 31ى کانونى یەکەمى 2020) نوسیویەتى، "هەموو ساڵێك خەڵكی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن، ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان."
ئاماژەى بەوەشداوە، "پێكەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەكانمان تێپەڕاند، هەر پێكەوەش درێژە بە كاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە كەناری ئارام."
سەرۆک وەزیرانى عێڕاق لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا هێماى بۆ ئەوەکردووە، گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی بێت.