گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەیرانی دارایی بەردەوامە’’

یەکێتی: قەیرانی دارایی بەردەوامە

2020.12.31 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: قەیرانی دارایی بەردەوامە

ناس کورد-

لە پەیامێکدا بەبۆنەوەی هاتنی ساڵی نوێوە، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، گوزه‌رانی خه‌ڵكی هەرێم سه‌ختر بووه‌ و قه‌یرانی دارایی هه‌ر به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی نوێدا، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌ هەوڵەکان چڕتر بكه‌نه‌وه‌، به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021 پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، بەهەموو پێکهاتە و  چین و توێژەکانیەوە، بەتایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان. "

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەداخەوە ساڵی ڕابردوو، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و نالەباری گوزەران و هەندێک کێشە و ڕووداوەوە، گەلی کوردستان، رووبەرووی دۆخێکی ناڵەبار بوونەوە، ئومێدوارین ساڵی نوێ، ساڵی ئارامی و ئاسودەیی و چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان بێت، بەتایبەتی کۆتایی هاتنی پەتای کۆرۆنا و چارەسەرکردنی کێشەی گوەزرانی خەڵک."

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، "کوردستان و عێراق و ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ دایە، گوزەرانی خەڵکی کوردستان سەختر بووە و قەیرانی دارایی هەر بەردەوامە، بۆیە لە ساڵی نوێ دا، ئەرک و بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسیەکانە، لەڕوانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان، بەرپرسارێتی مێژوویی و نیشتمانیی ئەستۆمان بەجێبهێنین و هەوڵەکان چڕتر بکەینەوە، بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک. "