ناس کورد-
فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەمساڵدا هەشت موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەکە لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەڵامى حزبێکى ئۆپۆزسیۆنى داوەتەوە بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت لەبارەى دابەشکردنى موچەوە لەمساڵدا.
ئاماژەى بەوەشکردووە ئەوەى ئەو حزبە بڵاویکردووەتەوە دورە لە راستى یەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا هەشت مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ".