گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق داهاتى نەوتى لەمساڵدا ئاشکراکرد

2020.12.31 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داهاتى نەوتى لەمساڵدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراقى "سۆمۆ" قەبارەى داهاتى هەناردەکردنى نەوتى بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا یاسرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى فەرمى عێراق (31ى کانوونى یەکەمى 2020)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "قەبارەى داهاتى هەناردەکردنى نەوت لە رێگەى کۆمپانیاکەوە بۆ ساڵى ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٤٢ ملیار دۆلار".

 

وتیشى "داهاتى مانگى کانونى یەکەم لە هەناردەکردنى نەوت زیاتر بووە لە چوار ملیار دۆلار و هەر بەرمیلێک بە ٤٩ دۆلار فرۆشراوە".

 

یاسرى ئاماژەى بەوەشکرد، عێراق نزیکەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە هەناردەدەکات دواى بڕیارى کەمکردنەوەى بەپێی رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس.

 

هەروەها پێشبینیکرد نرخى نەوت روو لە باشبوون بکات سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى نەوەى نوێی کۆرۆنا.