ناس کورد-
لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە زۆربەى پارێزگاکانى عێراق و دوو پارێزگاى هەرێمى کوردستان هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە (31ى کانوونى یەکەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨٤٩ توشبوو، پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، حاڵەتەکانى گیان لەدەستدان تەنها لە چوار پارێزگا تۆمارکراون کە بریتین لە، نەینەوا و دهۆک و کەربەلا و کەرکوک، لە ١٤ پارێزگاى دیکە لەناویاندا هەولێر و سلێمانى هیچ حاڵەتێکى مردن تۆمارنەکراوە.