گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى چییە؟

لیرەى سورى بەرزبوونەوەیەکى گەورە بەرانبەر دینار تۆماردەکات

2020.12.31 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەى سورى بەرزبوونەوەیەکى گەورە بەرانبەر دینار تۆماردەکات

 

 

 

ناس کورد-

 

نرخی لیرەی سوری بەراورد بە دیناری عێراقی لە ماوەی یەک هەفتەدا 22 هەزار دینار زیادیکردووە، خاوەنی نوسینگەیەکی دراویش هۆکارەکەى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار دەگەڕێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، هەفتەی ڕابردوو نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بەرانبەر بە 460 هەزاری عێراقی بووە، بەڵام ئێستا نرخەکەی بەرز بووەتەوە بۆ 482 هەزار دینار.

 

هۆشیار غەریب خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی (پێنج شەممە 31ی کانونی یەکەمی 2020) بۆ "ناس کورد" وتی "لەماوەی هەفتەیەکدا  یەک ملیۆن لیرەی سوری بەرانبەر دینار عێراقى زیاتر لە 22هەزار دینارى چووەتە سەر، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی".

 

وتیشى "لەبازاڕەکان لیرە دەکرێتە دۆلارو دواتر نرخەکەی بەرانبەر دینار دیاریدەکرێت، ئەوەش بووەتە هۆکاری گرانبوونی".

 

پێش ساڵى 2011 کە شەڕى ناوخۆیی لە سوریا سەریهەڵدا، یەک ملیۆن لیرەی سوری بەرانبەر بوو بە 27 ملیۆن دینارى عێراقی، بەڵام لە ئێسیتادا نرخی لیرەی سوری گەیشتووەتە 482 هەزار دیناری عێراقی.