گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

سەرۆککۆمارى عێراق باس لە مووچەى فەرمانبەران دەکات و هۆشدارى دەدات 

2020.12.31 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆککۆمارى عێراق باس لە مووچەى فەرمانبەران دەکات و هۆشدارى دەدات 

ناس کورد- 

سەرۆککۆمارى عێراق ڕایگەیاند، ساڵێکى پڕ تەنگەژە و قەیران و ئاڵنگارییان بەڕێکرد و سیستمى فەرمانڕەوایەتى لەماوەى 17 ساڵى ڕابردوودا دووچارى کێشە و شکست بووەتەوە و بۆ دەربازکردنى عێراق لەو قەیرانانە پێویستیان بەگرێبەستێکى نوێى سیاسى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەمیانەى ڕاگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق (31ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، ساڵى 2020 بەجێدەهێڵن کە ساڵى ئازار و قەیرانەکان و ئاڵنگەرییەکان بوو هەر لەپەتاى کۆرۆنا کە چەندین ئازیزانى برد ساڵى  گەردەلولى ترى سیاسى و هەروەها قەیرانى ئەمنیى و ئابوورى بوو کە وڵاتى گەیاندە لێوارێکى مەترسیدار.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، قەیران و ئاڵنگارییە بەردەوامەکان ئەوە دەردەخەن خەوش و نەنگى لەبونیادى سیستمەکە و شێوازەکانى فەرمانڕەوایى وڵاتدا هەیە و بەرپرسیارێتى مێژوویى و نیشتیمانیى کارى دڵسۆزانەى پێویستە بۆ تێپەڕاندنى بەردەوامى قەیرانەکان کە دووچارى وڵات دەبێتەوە.

 

بەرهەم ساڵح وتوشیەتى ، ئەوەش پێویستە دانبەوەدا بنێن ئەو سیستمى فەرمانڕەوایەى کە لەساڵى 2003ەوە بونیاد نراوە دووچارى کێشە و شکستى گەورە بووەتەوە بەجۆرێک ناتوانێت خزمەتى هاوڵاتیان بکات کە لەسەرەتایترین مافەکانى بێ بەشى کردووە و بۆیە پێویستیان بەگرێبەستێکى نوێى سیاسى هەیە ببێتە هۆى دەوڵەتێکى بەتواناو خاوەن سەروەرى.

 

سەرۆک کۆمار دەشڵێت، چیتر هاوڵاتیانى عێراق ناتوانن باجى ناکۆکی و شکستە سیاسیەکان و گەندەڵى بدەن کە بەو هۆیانەوە گەیشتووەتە یاریکردن بەقووتى ڕۆژانەیان، بۆیە ئەو دۆخە پێویستى بەدواداچوون و بڕیارى نوێى چاکسازى هەیە کە پشتببەستێت بە بنەمایەک هاوڵاتى بەناکۆکییە سیاسیەکان تێوە نەگلێنێت، ناکرێت قوتى هاوڵاتیان و موچەى فەرمانبەران بەوانەى هەرێمیشەوە بەناکۆکییە سیاسیەکان و بەڵاى گەندەڵیەوە بئاڵێنرێت.

 

بەرهەم ساڵح بەپێویستیشى دەزانێت لەم قۆناغە سەختە ئابوورییەدا پاڵپشتى کردنى چینى هەژاران کارى لەپێشینە بێت و بەردەوامى بدرێت بەشەڕى دژى گەندەڵکاران و هەروەها سەپاندنى یاسا و گەڕانەوەى چەک بەدەستى دەوڵەت.

 

سەرۆک کۆمارى عێراق هیواخوازیشە ساڵى نوێ ببێتە هۆى بەدەستهێنانى مافى زیاتر لەوانە تەواوکردنى پڕۆژەکانى چاکسازى و ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێ ساختەکارى.



بەرهەم ساڵح جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، عێراق وڵاتێکى پڕ خێر و بەرەکەتەو خەڵکەکەشى شایستەى مافى زۆر لەوە زیاترن بەڵام ئەوەش بەبێ دوورخستنەوەى عێراق لەسیاسەتى لایەنگیرى و بێ لایەنى لەکێشە نێودەوڵەتى و ناوچەییەکان بەدی نایەت و پێویستە عێراق ڕۆڵێکى کاریگەرى هەبێت لە بەرجەستەکردنى ئاشتى و ئۆقرەیى لەناوچەکەدا.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى