گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى نوێى تەندروستى لەبارەى بەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا 

2020.12.31 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى تەندروستى لەبارەى بەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا 

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى بۆ ڤاکسینەکاندا (کۆڤاکس) ڤاکسینى ئۆکسفۆرد بەدەستدەخەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیاکەدا لەپەیوەندیدان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕیاز حەلفى بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى (31ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بڕیاردان بە هێنانى ڤاکسینى ئەسترازینیکا (ئۆکسفۆرد) هەواڵێکى دڵخۆشکەرە و بەشدارى لەقەڵاچۆکردنى پەتاکەدا دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، عێراق پشکى لەڤاکسینى دژە کۆرۆنادا لەچوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ ڤاکسینەکان (کۆڤاکس)دا گەرەنتی کراوە و ئەو هاوپەیمانێتیەش بەمدواییانە لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانیەکەدا گرێبەستى کردووە بەمەبەستى ئامادەکردنى بڕى ڤاکسینەکان و ئەگەرى ئەوە هەیە عێراق لەو میانەدا ڤاکسینەکەى بەربکەوێت.


حەلفى ڕوونیشى کردەوە، عێراق لەپەیوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ کۆمپانیاى ئەسترازینیکا بۆ بەدەستخستنى ڤاکسینەکە بەشى خۆى لەو کۆمپانیایە دابین دەکات.

 

دوێنێ دەسەڵاتدارانى تەندروستى بەریتانیا بڕیارى بەکارهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى ئەسترازینیکایاندا بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان، پێش ئەوەش چەند ڤاکسینێکى تر مۆڵەتى بەکارهێنانیان وەرگرت و لەئێستاشدا لەسەر ئاستى جیهان لەخەڵکى دەکوترێن بەتایبەت لەئەمەریکا.