گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە ’گەندەڵییەکانى’ هەرێم دەکات

پەرلەمانتارێکى عێراق: حکومەتى هەرێم موچەى 17 هەزار چەکدارى سورى و ئێرانى دەدات

2020.12.30 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق: حکومەتى هەرێم موچەى 17 هەزار چەکدارى سورى و ئێرانى دەدات

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، 17 هەزار کوردى ئۆپۆزسیۆنى ناعێڕاقى موچە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان وەردەگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فالح خەزعەلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق (چوارشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، زانیارى دروست هەیە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان موچەى خەیاڵى دەدات بە گروپە کورد و سورى و ئێرانییە ئۆپۆزسیۆنەکان.

 

ڕونیشیکردەوە، بەگوێرەى ئەو ژمارانەى لەبەردەستماندایە زیاتر لە 17 هەزار کوردى ئۆپۆزسیۆن موچە لەسەر حسابى ڕۆڵەکانى ناوەڕاست و باشور وەردەگرن.



خەزعەلى جەختیلەوەشکردەوە، هەنگاوى دووەممان ئەوەیە بڕگەیەک دابنێین هەرێمى کوردستان ناچار بکەین ناو و هێماى سەرجەم فەرمانبەران ڕادەست بکات بۆ زانینى قەبارەى ئەو دزى و گەندەڵییەى لەناوخۆدا دەکرێت، حکومەتى هەرێم ئیمتیازات و مافى داوە بە چەکدارە کوردیەکانى سوریا لەناو عێراق.