گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داتاى نوێى کۆرۆنا لە جیهان ’زیاتر لە 82 ملیۆن توشبوو و نزیکەى 2 ملیۆن گیانلەدەستدان’

2020.12.30 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
داتاى نوێى کۆرۆنا لە جیهان ’زیاتر لە 82 ملیۆن توشبوو و نزیکەى 2 ملیۆن گیانلەدەستدان’

ناس کورد-

ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبونەوە و تائێستا زیاتر لە 82 ملیۆن توشبوو تۆمار کراون و نزیکەى یەک ملیۆن و 800 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەگوێرەى داتاکانى ماڵپەرى (worldometers)ى جیهانى، تا ئێوارى ڕۆژى (چوارشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2020) ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 82 ملیۆن و 464 هەزار و 592 توشبوو، ژمارەکەش بەردەوام گۆڕانکارى بەسەردادێت. 

 

هەربەگوێرەى ئامارەکانى ئەو ماڵپەرە، تائێستا یەک ملیۆن و 799 هەزار و 922 کەس بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 58 ملیۆن و 472 هەزار و 334 کەس چاکبونەتەوە.

 

ڕیزبەندى 10 زەرەرمەندترین وڵاتى جیهان بەم شێوەیەیە لە بونى ژمارەى توشبوان:

 

- ئەمریکا:  19,979,055 

- هندستان: 10,245,326

- بەڕازیل: 7,564,117

- ڕوسیا: 7,564,117

- فەرەنسا: 7,564,117

- بەریتانیا: 2,382,865

- تورکیا: 2,178,580

- ئیتاڵیا: 2,067,487

- ئیسپانیا: 1,906,057

- ئەڵمانیا: 1,691,707

 

هەرچى عێراقیشە بە بوونى 594,442 لە پلەى 25ى ڕیزبەندییەکەدا دەبینرێت، تائێستا  12,808 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و 536,348 توشبووش چاکبونەتەوە.

 

هەرچى وڵاتەکانى ئەمریکا، بەڕازیل، هندستان، مەکسیک، ئیتاڵیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، ئێران و ئیسپانیا لە زەرەمەندترین وڵاتەکانى جیهانن لە ڕووى ژمارەى گیانلەدەستدانەوە. 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى