ناس کورد-
عەمار حەکیم هەر جۆرە سوکایەتى و خیانەت دانە پاڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕەتدەکاتەوە، دەشڵێت ئەو پۆستە سیمبولى دەوڵەتە و بەدەر لەڕەخنەگرتن ناکرێت بشکێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوتەیەکیدا کە لەپارێزگاى دیوانیە پێشکەشى کردووە و ناس کورد بینوویەتى، عەمار حەکیم سەرۆکى ڕەوتى حیکمە (30ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، "مافى هەموو کەسێکە ڕەخنە لەسەرۆک وەزیران بگرێت و لێپرسینەوەشى لەگەڵدا بکات، بەڵام هیچ کەسێک بۆى نیە هێرش بکاتە سەرى و سوکایەتى پێبکات و خیانەت بداتە پاڵى و لەڕۆڵەکەى لەبەرچاوى ئەوانى تردا کەمبکاتەوە، چونکە پۆستى سەرۆک وەزیران سیمبولى دەوڵەتە و کەسەکان دەڕۆن بەڵام دەوڵەت هەر دەمێنیتەوە".
حەکیم ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، "بەڵێ بۆ ڕەخنەگرتن لەسەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و پەرلەمان و وەزیرەکان و پەرلەمانتار و هەموو ئەوانەى کە بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە و نەخێر بۆ خیانەت دانە پاڵیان و نەخێر بۆ جینوپێدانیان و شکاندنەوەیان".
وتەکانى حەکیم لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژى رابردوودا و دواى دەستگیرکردنى کەسێک بە تۆمەتى هێرشە موشەکییەکانى بەغدا کە گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان دەوڵەت و چەند گروپێکى چەکداریدا دروستکرد، وتەبێژى کەتائیبى حزبوڵا هەڕەشەى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کرد.