گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بژاردە

نرخى نوێی نان و سەمون لە هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە

2020.12.30 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نوێی نان و سەمون لە هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە

ناس کورد-

حکومەتى خۆجێی سلێمانى و سەندیکاکانى کرێکاریی لە گفتوگۆدان بۆ بڕیاردران لەبارەى نرخى نوێی نان و سەمون و بڕیارە دواى سەرى ساڵ ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، نرخى بەشێک لە کاڵا و خۆراکەکان لە هەرێمى کوردستان ڕووى لەبەرزبوونەوە کرد، نانەواخانەکان داوایانکردووە نرخى نان و سەمون زیاد بکرێت، بەڵام حکومەت رەزامەندى دەرنەبڕیوە.

 

چالاک ڕەئوف، سەرۆکى لقى سلێمانى یەکێتى سەندیکاکانى کرێکاران لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، لەگەڵ نانەواخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى نرخى نوێی نان لەدواى سەرى ساڵ یەکلایی بکرێتەوە، دواى بەرزبوونەوەى نرخى غاز و ئارد لە بازاڕدا.

 

وتیشى، "لەگەڵ نانەواخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەتەوە و دەمانەوێت چارەسەرێکى گونجاو بدۆزینەوە تا نرخى نان بەرزنەکرێتەوە".

 

نانەواخانەکان لە ئێستادا چەند بژاردەیەکیان خستووەتە بەردەم حکومەت و لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە تاوتوێدەکرێن بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر یەکێکیان بدرێت.

 

چالاک رەئوف ڕونیکردەوە، "نانەواخانەکان داوایانکردووە شەش نان بکرێت بە هەزار دینار و کێشى هەر نانێک وەک خۆى بمێنێتەوە، یاخود نرخەکە وەک خۆى بمێنێتەوە بەمەرجێک حکومەت بە نرخى حکومى غازیان بۆ دابین بکات، رێگریش بکات لە بەرزبوونەوەى نرخى ئارد".

 

نانەواخانەکان بۆ دروستکردنى نان بەشێوەیەکى سەرەکى پشت بە غاز دەبەستن، کە ماوەى چەند رۆژێکە نرخى هەر بوتڵێکى لە بازاڕەکان لە حەوت هەزار و 500 دینارەوە بۆ هەشت هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە. سەربارى نرخى ئارد کە بەهەمان شێوە بەرزبووەتەوە.

 

چالاک رەئوف باسى لەوەکرد، لە سلێمانى لیژنەیەکى پسپۆڕ پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنى نرخى غاز و ئارد لە بازاڕ، تا لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار لەسەر نرخى نوێی نان بدرێت و دواى سەرى ساڵ چارەسەرێکى گونجاو بدزۆرێتەوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

لە هەرێمى کوردستان لە ئێستادا ئاستێک بۆ بەرزبوونەوەى نرخى کاڵاکان دیاریکراوە، دواى گۆڕانکاریی لە نرخەکان بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە بۆ ئاستێکى بێپێشینە.

 

سەید عزەدین جەلال، جێگرى بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى هەولێر (21ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "تا ئاستى 20% رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى هاوردە دەدرێت، هەر کەسێک زیاتر لەوە نرخ بەرزبکاتەوە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت".



وتیشى، "دانانى ئەو ڕێژەیە لەسەر بنەماى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بووە بەرانبەر دینار، بەڵام ئەوە تەنها بۆ کاڵاى هاوردەیە، رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى ناوخۆیی و ئەوانە نادرێت کە هەر بە دۆلار دەفرۆشرێن".



سەید عزەدین باسى لەوەشکرد، دواى بەرزبوونەوەى نۆخى دۆلار، جوڵەى بازاڕ سست بووە و روبەڕووى وەستان بووەتەوە، هەندێک پەنایان بردووە بۆ داخستنى دوکانەکانیان بۆ رێگرتن لەزیانمەندبوونیان.



جەختیشیکردەوە، لیژنەکانیان سەرقاڵى بەدواداچوونن و هەر کەسێک سەرپێچى بکات سزا دەدرێت.