گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاری

ڤاکسینى ئێرانى یەکەمجار لەسەر کچى بەرپرسێکى باڵا تاقیکرایەوە

2020.12.30 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینى ئێرانى یەکەمجار لەسەر کچى بەرپرسێکى باڵا تاقیکرایەوە

ناس کورد-

تەیبە موخبیر کچى دامەزراوەیەکى تایبەت بە چێککردنى ڤاکسینى ئێرانى کۆرۆنا، بووە یەکەم کەس کە ڤاکسینەکەى لەسەر تاقیکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤاکسینەکە دوێنێ سێشەممە لەسەر سێ خۆبەخش تاقیکرایەوە، کە یەکەمیان تەیبە موخبیر بوو کە پیشەى پزیشکە.

 

بەپێی میدیاکانى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ی کانونی یەکەمی 2020)، تەیبە کچى محەمەد موخبیر سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی ئیمام خومەینی دامەزراوەی چێکەری ڤەکسینەکەیە.

 

تەیبە دەڵێت، "من خۆشحاڵم، نەک تەنها لەبەرئەوەی کە من یەکەم کەسم کە وەرمگرت، بەڵکو لەبەرئەوەى ئەم پرۆسە زانستییە لە وڵاتدا بەباشی ڕۆشتووە".

 

بڕیارە تاقیکردنەوەى تەختەیی ڤاکسینەکە بەردەوام بێت و 56 کەسى دیکە کە ناوى خۆیان تۆمارکردووە بکوترێن.