گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەمان زۆرە لەوێ’’

ئێران: بەو پارەیەى لە عێراق هەمانە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەکڕین

2020.12.30 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: بەو پارەیەى لە عێراق هەمانە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەکڕین

ناس كورد-
وەزیرى وزەى ئێرانى ڕایدەگەیەنێت، بەو پارە و داهاتانەى کە لە عێراقدا هەیانە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەکڕن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکيدا بۆ ئاژانسەکانى ئێران کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕەزا ئەردەکانیان، وەزیرى وزەى ئێرانى (30ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، "تێچووى کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە کۆمپانیا ئەوروپیەکان لەو پارەیە دەدەین کە لەعێراقدا هەمانە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئێران پارەیەکى زۆرى لە وڵاتانى دەرەوە هەیە لەوانە عێراق، وەزارەتى تەندروستیش سەرقاڵى تاوتوێکردنى کڕینى چەند بەشێکى پێویستە لەو کۆمپانیا ئەوروپیانەى کە ڤاکسینیان بەرهەمهێناوە، ئەوەش لەڕێگەى دابینکردنى ئەو پارانەى ئێران کە لەعێراقدان.

 

ئەردەکانیان باسى لەوەش کردووە، ئومێد دەکەن ئەو پارانەى کە هەیانە لە عێراقدا دەستبەجێ بۆ کڕینى کەلوپەلە سەرەکییەکان کە پێویستیان پێیەتى خەرج بکرێت.

 

وەزیرى وزەى ئێران وتووشیەتى، ڕێکەوتنێکى نوێیان لەگەڵ عێراقدا کردووە بۆ کشانەوەى بەپەلەى ئەو پارانە کە لەعێراقدا هەیانە بە مەبەستى کڕینى شتومەک و دابینکردنى خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان بۆ وڵاتەکەیان.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزیرى وزەى ئێرانى بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق و بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندیدا کۆبوویەوە و هەناردەى گازى سروشتى ئێرانى بۆ عێراق و گەڕانەوەى پارە بلۆککراوەکانى ئێران لەعێراقدا تەوەرێکى سەرەکى دیدارەکانى بوو.