گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

باڵیۆزخانەى ئەمریکا ’’پلانێکى گەورەى’’ بۆ پاراستنى ناوچەى سەوز ئاشکراکرد

2020.12.30 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەى ئەمریکا ’’پلانێکى گەورەى’’ بۆ پاراستنى ناوچەى سەوز ئاشکراکرد

ناس کورد-
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا پێدانى 30 ئۆتۆمبیلى زرێپۆشى بە سوپاى عیراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى "پلانێکى گەورەدا" بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچەى سەوز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکە (30ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمریکا پابەندە بە یارمەتیدانى سوپاى عێراق لەپێناو پاراستنى ئاسایش، لەو پێناوەشدا 30 ئۆتۆمبیلى زرێپۆشى ڕادەستکردووە بۆ یارمەتیدانى سوپا لە پاراستنى ناوچەى سەوز.

 

باسى لەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلەکان دراون بە فیرقەى فەرماندەیی تایبەت کە لە بنکەى ئاسمانى ئەسەد جێگیرکراون و سوپا لەچالاکییەکانیدا بەکاریان دەهێنێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو یارمەتییە بەشێکە لە "پلانێکى گەورەى نوسینگەى هاریکارى ئاسایشى سەر بە سوپاى ئەمریکا و عێراق بۆ پشتیوانى فیرقەى تایبەت بۆ پتەوکردنى ئاسایشى بەغدا".

 

ئەو هەنگاوە دواى هێرشە موشەکییەکانى ئەمدواییە دێت کە لەساڵیادى نزیکبوونەوەى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیسدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کرانە سەر ناوچەى سەوز.